کەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە: حکومەت بودجەی بۆ بارزان هەیە و بۆ ئێمە نییەتی!

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەوتەی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسروبارزانی، جگە لەوەی لە خزمەتی بنەماڵەی بارزانی و سنوری هەولێر و دهۆكدا بووە، هێندە نەیپەرژاوەتە سەر خزمەتكردنی ناوچەكانی دیكە، دەیان ساڵە باس لە پرۆژەی پردی تووە قوت دەكرێت بۆ هەڵەبجە، بەڵام كاتێكمان زانی پرۆژەی ئاوی باڵندا- بارزان تەواو بوو.
محمەد مەحمود، یەكێك لە كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن مەسروبارزانی سەرۆكی كابینەی نۆ، سەردانی هەڵەبجەی كرد و بەردی بناغەی پرۆژەی تووەقوتی دانا، بەڵام لەوكاتەوە تا ئێستا تەنها وەك ریكلامێك چەند ڕۆژێك كاركرا و دواتر بە بیانووی نەبوونی پارە پرۆەكە ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵەبجەییەكان دەیان ساڵە لە چاوەڕوانی تەواوكردن و جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەدان، بەڵام سەرۆكی حكومەت زۆر بێباكە بەرامبەر بە خەڵكی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدان، لەكاتێكدا دەبوو هەموو توانای خی و كابینەكەی بخستایەتە گەڕ بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی هەڵەبجە بەڵام تەنها بیری لای ناوچەی بەرزان و هەولێر و دهۆكەوەیە و پێی وایە ئەم دەڤەرە بەشێك نییە لەم حكومەتە.
ئەو كەسوكارەی شەهیدانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی باڵندا – بارزان لەم كاتەدا سەلمێنەری ئەوەیە كە بیانووەكانی مەسرور بارزانی بۆ نەبوونی پارە بێبنەمان، چونكە كابینەكەی خستووەتە خزمەتی ناوچەی بارزان و بنەماڵەكەی خۆی و سنوری هەولێر و دهۆك
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









