وەزیری دەرەوەی ئێران دان بە “کەلێنێکی ئەمنی” لە کوژرانی عەلی خامنەییدا دەنێت

عەباس عێراقچی
SNN-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی “چیڕۆکی جەنگ”، چەند زانیارییەکی هەستیار و نوێی لەبارەی دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەی و ڕووداوی کوژرانی عەلی خامنەیی ئاشکرا کرد
کەلێنی ئەمنی
عێراقچی دان بەوەدا دەنێت کە کەلێنێکی ئەمنی لە ئێران هەبووە و هێشتاش بەردەوامە، کە بووە هۆی ئەوەی بارەگای عەلی خامنەیی، رابەری پێشووی ئێران لە هێرشەکەی 28ی شوباتی ڕابردوودا بکرێتە ئامانج و لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی گیان لەدەست بدات.
کاریگەری لەسەر بڕیارەکان: وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەلێنە تەنها ئەمنی نەبووە، بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی بڕیاردانیش لە وڵاتدا هەبووە.
پلانی داخستنی گەرووی هورمز
عێراقچی ئاشکرای کرد، لە یەکەم ڕۆژی جەنگەوە تاران پلانی بۆ هەموو ئەگەرەکان دانابوو، بڕیار بوو لە ئەگەری بەئامانجگرتنی ڕابەری باڵا، دەستبەجێ گەرووی هورمز دابخرێت.
وەڵامدانەوەی سەربازی
ئاماژەی بەوەشدا، دوای تەنها 2 کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، هێزە چەکدارەکانیان وەڵامی سەربازییان داوەتەوە.
دەرگای دانوستان
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئێران دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی جەنگ، تەنانەت ئەگەر چانسی سەرکەوتنی دانوستانەکان تەنها لە سەدا 10 بووبێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 خولهك لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 خولهك لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









