كارپێكردنەوەی 200 مۆلیدە لە هەولێر، ئاسمانی ئەو شارەی ڕەشكردووە و ژینگەكەشی پیسكردووە

ئاسمانی هەولێر
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەوتەی هاووڵاتیانی شاری هەولێر هەرچەندە بەرپرسانی حكومەت بەڵێنی ئەوەیان بە هاووڵاتیاندا كە لەمەودوا كارەبای 24 كاتژمێری دابیندەكەن و مۆلیدەكان دەكوژێننەوە و ژینگە پاكدەبێتەوە، بەڵام ئەوە تەنها قسە بووە و لە بچوكترین ڕووداودا كارەبا نامێنێت و پەنا بۆ مۆلیدەكان دەبرێتەوە و بارگرانییەكی دیكەی زیاتریش دەخرێتە سەر شانی هاووڵاتیان.
خالید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە هەولێر كەوتەوە ژێر تەمێكی ڕەش و دووكەڵی مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمەش دوای ئەوەی پڕۆژەی ڕووناكی نەیتوانی سەركەوتووبێت لە بەڵێنەكانی بەهاووڵاتیان و بە بیانووی نەبوونی غاز كارەبای 24 كاتژمێری بووە بە كارەبای 12 كاتژمێری و كەمتریش لەو بڕە، لەكاتێكدا پارەی كارەبای 244 كاتژمێری لەسەر هاووڵاتیان حسابدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەدا كە مۆلیدەكان كاریان نەدەكرد، لەلایەن ئاسمانی هەولێر تاڕادەیەك پاك بووبوویەوە لە لایەكی دیكەشەوە ژینگەكەشمان پاكتر بوو، بەڵام ئەوە چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە ئاسمانی هەولێر ڕەشی پۆشیوە و دوكەڵێكی چڕ بە ئاسمانی هەولێرەوە دەبیندرێت و ژینگەكەشمان پیس بووەتەوە.
ئەو هاووڵاتییەی شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە پیسكردنی ئاسمان و ژینگە شار، لەهەمان كاتیشدا لەڕووی داراییەوە بارگرانی زیاتر دەكەوێتە سەر شانی هاووڵاتیان، چونكە هاووڵاتیان نا ار دەكرێن لە پاڵ پارەی كارەبای پرۆژەی ڕووناكی پارەی مۆلیدەش بدە نبە خاوەن مۆلیدەكان، لەكاتێكدا پێشتر بەڵێندرا بووكە كە لەكاتی نەبوونی كارەبادا پرۆژەی ڕووناكی بۆخۆی پارەی مۆلیدەكان دابیندەكات، بەڵام ئەو بارگرانییەشیان خستە سەر شانی هاووڵایان.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









