ئەکسیۆس: ئەمریکا و ئێران گەیشتونەتە رێککەوتن و تەنها رەزامەندی موجتەبا خامنەیی ماوە

SNN-
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) بڵاویکردەوە، ئەمریکا، ئێران و عومان بەتەواوەتی نزیکبن لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی کاتی تایبەت بە کردنەوەی گەروی هورمز، و واشنتن هەوڵدەدات لەمڕۆ چوارشەممەدا بە فەرمی لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەکسیۆس کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوکرتۆتەوە، ناوەڕۆکی سەرەکیی ڕێککەوتنەکە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
ماوەی ڕێککەوتنەکە
ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی.
لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە باجێک لە کەشتییەکان وەرناگیرێت لە گەروی هورمزدا.
بەکارهێنانی ئاوە هەرێمییەکان
تەواوی ئەو کەشتییانەی لە گەرووەکە تێدەپەڕن، دەتوانن ڕێڕەوی باکوور بە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا بگرنە بەر.
پاککردنەوەی مینە دەریاییەکان
ڕێککەوتنەکە مەرجی ئەوەی تێدایە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی 30 ڕۆژدا کار بۆ پاککردنەوەی مینە دەریاییەکان لە ڕێڕەوی ناوەڕاستی گەروەکە بکەن.
ڕێڕەوی هەمیشەیی
بڕیارە لە داهاتوودا ئەو ڕێڕەوە ناوەندییە بەپێی ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی، کە ئێستا عومان و ئێران دانوستانی لەسەر دەکەن، ببێتە ڕێگەی سەرەکی بۆ هاتووچۆی سەرجەم کەشتییە هاتوو و ڕۆیشتووەکان.
پێگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەموو شتێک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئامادەیە و تەنها ڕەزامەندیی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ماوە بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق: عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێكی نوێ
4كاتژمێر لهمهوپێشمیدیای ئەمریکا: هەزاران سەرباز ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن
6كاتژمێر لهمهوپێشسوپای پاسداران: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکران
تشرینی یهكهم 1, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق: عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێكی نوێ
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
میدیای ئەمریکا: هەزاران سەرباز ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق: عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێكی نوێ
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









