دانە غاز و نەوتی هیلال: ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا یاساییە و حکومەتی هەرێم ئاگاداربووە

SNN
کۆمپانیاکانی “دانە غاز” و “نەوتی هیلال” لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە سەبارەت بە ڕەوانەکردنی غاز بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق لە کەرکووک و ڕایانگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ڕێککەوتنی فرۆشتنی غازە بە وەزارەتی کارەبای عێراق
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پێڕڵ پێترۆلیۆم، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە زانیاری تەواویان لەسەر ڕێککەوتنی فرۆشتنی غاز بە بەغدا هەبووە و کۆپییەکی گرێبەستەکەیان پێدراوە، ئەمەش دوای ساڵانێک لە گفتوگۆ و ئامادەکاری پێشوەختە بووە.
مافی یاسایی بەبازاڕکردن
گرێبەستەکە بەپێی مافی تایبەتی بەبازاڕکردنی پێڕڵ پێترۆلیۆم ئەنجامدراوە کە پێشتر لە ڕێکاری یاسایی نێودەوڵەتیدا پەسەند کراوە و پێویستی بە هیچ ڕەزامەندییەکی زیادەی حکومەتی هەرێم نەبووە.
شایستە داراییەکان
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم زیاتر لە سێ ساڵە لە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە دواکەوتووە، بەڵام پێڕڵ پێترۆلیۆم بەردەوام بووە لە جێبەجێکردنی تەواوی پابەندبوونی خۆی بەرامبەر هەرێم.
بڕی غازی نێردراو
ڕەوانەکردنی 100 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە بۆ کەرکووک لە توانای زیادەی پڕۆژەی ( کۆرمۆر 250)ەوە دابین دەکرێت، ئەمەش بێجگە لە دابینکردنی 655 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان کە تەواوی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
لە کۆتاییدا کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی 2007ەوە زیاتر لە 4 ملیار دۆلاری لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێناوە و سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، پابەند دەبێت بە ئۆپەراسیۆن و وەبەرهێنانەکانی بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێم و تەواوی عێراق.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە 6-8-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی دەستپێکردنی دابینکردنی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاوکردەوە و بڕیاری تاکلایەنەی هەردوو کۆمپانیای “دانا غاز” و “کرێسنت پترۆلیۆم” بە پێشێلکاریی روونی یاسایی و گرێبەستەکان وەسف دەکات.
گەردوونناسێکى کورد: کوردستان کەوتووەتە سەر ناوچەیەکى چالاکى بوومەلەرزە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سروە محەمەد: لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 7 بۆ هەرێم دەنێردرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
گەردوونناسێکى کورد: کوردستان کەوتووەتە سەر ناوچەیەکى چالاکى بوومەلەرزە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دەیان ملیۆن دۆلار و 60 کگم زێڕ دەستی بەسەردا گیرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سروە محەمەد: لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 7 بۆ هەرێم دەنێردرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
گەردوونناسێکى کورد: کوردستان کەوتووەتە سەر ناوچەیەکى چالاکى بوومەلەرزە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دەیان ملیۆن دۆلار و 60 کگم زێڕ دەستی بەسەردا گیرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









