لیژنەی یاسایی پەرلەمان: واژۆ بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خانەنیشنی لە پەرلەمان كۆكراوەتەوە

0
458

SNN-

ئیبتسام هاشم هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە جووڵە کردووە بە ئاڕاستەی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکانی خانەنشینان و چاککردنی ئەو مادانەی کە مافەکانیان رێکدەخەن.

هیلالی لە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی فەرمی، وتویەتی، چەند رۆژێكە واژۆ لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆکراوەتەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکی فەرمی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

هیلالی دەشڵێت، ئەم جوڵەیە بە ئامانجی پێداچوونەوەیە بە ژمارەیەک لە مادەکانی یاساکەدا بە شێوازێک کە خزمەت بە توێژی خانەنشینان بکات، لە دیارترین ئەو پێشنیازانەی کاری لەسەر دەکەن، هەموارکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونە بۆ ئەوەی بێتە 63 ساڵ لەبری 60 ساڵ، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر کاری پێ دەکرا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مادەی دیکەش لە یاسای خانەنشینیدا هەن کە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتارانەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.

جەختیشی کردووەتەوە، هەموارکردنەوەی یاساکە دەبێت بارودۆخ و پێداویستییەکانی خانەنشینان رەچاو دەکات و دەستکارییەکان دادپەروەرانە بن و ئەنجومەنی نوێنەران کار لەسەر لێکۆڵینەوە لەو مادانە دەکات کە پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە تاوەکو بەرژەوەندیی خانەنشینان بەدیبهێنێت و مافەکانیان بپارێزێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this