کۆشکی سپی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی نەتانیاهۆ دەدات

0
33

SNN-

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک لە کەرتی غەززە پاشەکشە ناکەن هەتا حەماس بە تەواوی چەک دانەنێت.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە ئەکسیۆسی وتووە، کۆشکی سپی بەم لێدوانەی نەتانیاهۆ شڵەژاو نییە، بەڵکو پێمانوایە ئەم قسانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلە.

دەشڵێت، ئێمە لە نەتانیاهۆ تێدەگەین و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیدا نییە تا ئەو کاتەی ئەو داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ دەکات، بەتایبەتی لەبارەی ڕاگرتن و کەمکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر غەززە.

بەپێی سەرچاوەکە، نەتانیاهۆ لە هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جارێد کۆشنەر نێردەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، سەرەڕای گومانەکانی، دەیەوێت دەرفەتێک بە پلانە 15 خاڵییەکە بدات و هێرشەکان کەمبکاتەوە تا پرۆسەی چەکداماڵین لە غەززە دەست پێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this