ستراتیژییەکی نوێی تاران؛ ئێران بە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز فشار لە واشنتن دەکات

0
35

SNN-

ئاژانسی ئەسۆوشێتد پرێس لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتیژییەکی نوێی لە بەرامبەر ئەمریکادا گرتووەتە بەر، کە سەرەکیترین ئامانجەکەی ڕاکێشانی کات و قۆستنەوەی بێزارییەکانی دۆناڵد ترەمپە لە هەڵگیرسانی جەنگ؛ لەم چوارچێوەیەشدا، تاران دەیەوێت لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنییەوە، ئیدارەی واشنتن ناچار بە پاشەکشە بکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێرانییەکان درک بەوە دەکەن کە کۆگاکانی موشەکی ئەمریکا ڕووبەڕووی کەمبوونەتەوە و سەرۆکی ئەمریکاش نایەوێت پێش هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس تێوەگلێت لە جەنگێکی زەمینییەوە. لە ئێستادا گەرووی هورمز لەلایەن تارانەوە کراوەتە “هێڵی سوور” و هۆشداری دراوە کە چیتر بە بێ مۆڵەتی ئەوان ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک نادرێت، ئەمەش واسی کردووە دۆسیەی ئەتۆمی بکەوێتە پلەی دووەم و تاران لە هەر دانوستانێکی داهاتوودا دەستپێشخەر بێت.

سەرەڕای ئەم فشارە دەرەکییانە، ئابووریی ئێران خۆی لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەبینێتەوە؛ لەو چوارچێوەیەشدا بەرپرسانی وەکو مەسعود پزیشکیان و جەواد زەریف هۆشداریی تووند دەدەن لەوەی کە توانای بەرگەگرtنی هاووڵاتییان گەیشتووەتە لێواری داڕمان و مەترسیی سەرهەڵدانی نائارامیی ناوخۆیی هەیە.

لە بەرامبەر کردنەوەی گەرووەکەدا، تاران کۆمەڵێک مەرجی قورسی خستووەتەڕوو، لەوانە: کۆتاییهێنان بە جەنگ، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکان، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئازادکردنی سەروەت و سامانی سڕکراوی ئێران، و قەرەبووکردنەوەی تەواوی ئەو زیانانەی پێی گەیشتووە. لە بەرامبەریشدا، دۆناڵد ترەمپ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادات ئێران بڕیار لەسەر هاتوچۆی کەشتیگەلی جیهانی لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this