هۆشیار زێباری “کوردستان وڵاتی قەیس خەزعەلییەو بەڵێنی داوە سەردانمان بکات”

0
21

SNN
هۆشیار زێباری، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنانەوانیدا لەگەڵ كەناڵی دیجلەی عێراق كە شەوی ڕابردو پەخشكرا، ڕایگەیاند، پارتی بە مەبەستی هەماهەنگیی بەردەوام و پڕکردنەوەی بۆشاییە سیاسییەکان، ناوەندێکی سەرکردایەتیی لە بەغدا دامەزراندوە و خۆی سەرپەرشتی دەکات. زێباری جەختی کردەوە کە پارتی بەهێزەوە پشتگیریی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکات، چونکە بە “دەرفەتێکی گرنگ” بۆ عێراقی دەبینێت، بەو پێیەی سەرۆکوەزیران لە دەرەوەی سیستەمە تەقلیدییەکە هاتوە.

سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت، زێباری ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتو گفتوگۆکان بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان دەستپێدەکەن، کە ئێستا 14 وەزارەت بەڕێوەدەبرێن و ئەوانی دیکە بە وەکالەتن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ڕێباز حەملان” کاندیدی پارتییە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بەڵام هەندێک ئاستەنگ لەبەردەم وەزارەتە سیادییەکانی وەک بەرگری و ناوخۆ و پلاندانان هەیە، هاوکات ڤیتۆیەکی نێودەوڵەتیش لەسەر بەشداریکردنی ئەو کەسایەتییانە هەیە کە ناویان لە لیستی تیرۆر و سزاکاندایە.

لە پرسی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیدا، زێباری ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان “هێڵی سوری” لەسەر هیچ ناوێک نییە و پێشوازی لە هەنگاوەکانی حکومەت دەکەن بەو مەرجەی ڕێکارەکان یاسایی بن و بۆ ململانێی سیاسی بەکارنەیەن.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ لایەنە شیعەکان، ئاماژەی بەوەکرد کە “سەهۆڵبەندانەکە شکاوە” و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلولحەق، بەڵێنیداوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، کە بە بڕوای زێباری ئەم هەنگاوە بۆ هەمو لایەک سودی دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this