لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 کردووە

مووچە و بودجە
SNN-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، وەزارەتی دارایی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستی بە ئامادەکاری و دارشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 کردووە، هاوکات بڕیارە هەفتەی داهاتوو یاسای بەخشین و قەرزکردن لە پەرلەمان بخوێنرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە پەرلەمان ی عێراق ڕایگەیاند؛ لە سەردانێکدا بۆ لای سەرۆکیوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتن لەسەر چەندین پرسی گرنگ و سەرەکی کراوە، لە سەرەوەی هەموویانەوە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 لە کاتی دیاریکراوی یاسایی خۆیدا بۆ پەرلەمان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ستراتیژیەتی بودجەی بە بەشداری کارای لیژنەی دارایی پەرلەمان، چەند وەزارەتێکی پەیوەندیدار و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە، بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
ئیخلس دلێمی، ئەندمای لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە “بپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمان. ئەمەش بە ئامانجی ڕێکخستنی سەقامگیریی دارایی، دیاریکردنی وردی نرخی دۆلار، نرخی بەرمیلی نەوت و داڕشتنی میکانیزمە نوێیەکانی هەناردەکردن.”
سەبارەت بە دۆسیەی دامەزراندن، بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گردبەست و شایستە داراییەکان، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی بەردەوامیی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە، وڵات لە بارودۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام هەوڵ و هیوایەک هەیە کە کێشەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەکانیان لە چوارچێوەی بودجەی نوێدا چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
15كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
15كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









