
SNN-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 20 ملیۆن دۆلار و گەڕاندنەوەی 60 کیلۆگرام زێڕی لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەست بەسەر 20 ملیۆن و 340 هەزار دۆلاری ئەمریکی و 200ملیۆن دیناری عیراقی، لەگەڵ گەڕاندنەوەی 60 کیلۆگرام زێڕ و دەستبەسەرداگرتنی 7 ئۆتۆمبێلدا گیراوە.
ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و کەسانی تێوەگلاو لەگەڵیدا ئەنجامدراون.
دادوەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەرمایە و دەستکەوتە داراییانەی لە ئاکامی بەهەدەردان لە پڕۆژە جێبەجێکراوەکاندا دروستبوون، بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕە پارە و زێڕ و ئۆتۆمبێلانە.
جەختیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوون بۆ تۆمەتبارانی تر بەردەوامە تاوەکو تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە قانونییەکان بەرامبەریان.
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
21 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە
50 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
21 خولهك لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە
50 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









