سه‌رۆكی پێشووی به‌رشەلۆنه:ئه‌نجامدانی سه‌ربه‌خۆیی كهتهلۆنیام پێ باشتره له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا

گاسپارت
SNN Sport
خوان گاسپارت سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌نجامدانی راپرسی له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای پێ باشتره له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لا لیگا یاخود خولی یانه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لە لایەن یانه‌ی بهرشەلۆنهوە.
له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( ماركا ) گاسپارت وتی:” به ئاسانییەکی زۆر ده‌یڵێم ، ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كهتهلۆنیام پێ باشتره له‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه نازناوی خولی ئیسپانی یان خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت ، چونكه ئەگه‌ر به‌رشەلۆنه ئه‌مساڵ نه‌یبرده‌وه ، ده‌توانێت ساڵێكی تر هه‌وڵ بدات و گه‌ر نه‌بوو ساڵی داهاتووتر ، ساڵێکی تر‌و تری له ده‌ستدایه “.
وتیشی” هه‌روه‌ها ده‌ڵێم ئەگه‌ر گه‌ل ده‌نگیدا له دژی جیابوونه‌وه ، ده‌بێت رێز له ئه‌نجامه‌كه بگرین و 100 ساڵی تر به‌لانی كه‌مه‌وه بێ ده‌نگ بین “.
له كۆتایدا وسه‌باره‌ت به‌و رێگایه‌ی لویس فیگۆی له ساڵی 2000 رۆیشت بۆ ریاڵ مه‌درید وتی ” له هه‌مان شه‌و كه هه‌ڵبژێردرام به سه‌رۆكی به‌رشەلۆنه ، فیگۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و روونیكرده‌وه كه دوو پلیتی لایه ، یه‌كێكیان بۆ مه‌درید و یه‌كێكیان بۆ به‌رشەلۆنه ، پێم وت : له فرۆكه‌خانه‌وه یاوەری ده‌كه‌م ، هه‌نگاوێكی چه‌په‌ڵ و پڕ له خیانه‌ت بوو له لایه‌ن هاوڕێی خۆشه‌ویستم فلۆرنتینۆ پیرێز “.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









