
نەوت
SNN
مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ئاڕاستەی دەستوورییەکەی بودجە پێویستی بەوەیە ڕەشنووسەکە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بخڕێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری، بەرلەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و پاشان بە فەرمی بۆ پەرلەمان بنێردرێت.
ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد کە دیاریکردنی ئەم نرخە بۆ نەوت لە سایەی بەردەوامی گرژییە هەرێمییەکاندا دێت کە گوشار دەخەنە سەر خەرجییە گشتییەکان. جەختی لە ئەگەری پەنابردن بۆ بودجەی تەواوکاری کردەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2027دا ئەگەر بارودۆخەکە باشتر بێت، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە خەمڵاندنی کورتهێنان ڕەنگە پشت بە ژمارە گریمانەییەکەی بودجەی سێ ساڵە ببەستێت کە 64 تریلیۆن دینارە.
لە لایەکی ترەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، پێشبینی کرد ڕەشنووسی یاساکە لە نێوان کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای تشرینی دووەم بگاتە پەرلەمان.
کۆچەر هۆشداری دا لەوەی کورتهێنانی ڕاستەقینە ڕەنگە لە خەمڵاندنەکان تێپەڕێت بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و سنوورداربوونی بڕی هەناردەکراو، جەختیشی کردەوە کە زیاتركردنی هەناردە لە ڕێگەی دەروازە جێگرەوەکانەوە بەس نییە بۆ نەمانی کورتهێنان.
هەواڵی زیاتر
-
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە زیاتر لە 30 ملیار دۆلاری یەدەگی نەختینەیی بەکارهێناوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









