قاسم ئەعرەجی: پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجومەنێكی هەماهەنگیی هاوبەشمان بۆ ئێران و سعودیە كردووە

SNN-
ڕاوێژكاری ئەمنیی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، پێشنیازیان بۆ ئێران و سعودیە كردووە ئەنجومەنێكی هەماهەنگیی هاوبەش دابمەزرێنن و جەختیش لەوە دەكاتەوە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ گروپە چەكدارەكان هێڵی سورە.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئەمنیی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشنیازێكیان ئاڕاستەی ئێران و سعودیە كردووە بۆ ئەوەی ئەنجومەنێكی هەماهەنگیی هاوبەش دابمەزرێنن، وتیشی، ئەو دوو وڵاتە هیچ گرفتێكیان نییە جگە قەیرانی بێمتمانەیی بەرامبەر یەكتر.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق بڕیارێكی ستراتیژیی داوە كە دەبێت چەك تەنیا لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت، وتیشی رێكەوتی 30ی ئەیلول بۆ دەرچوونی هێزە بیانییەكان لە عیراق دیاریكراوە، نەك كۆتاییهاتنی مۆڵەتی دانانی چەكی گرووپە چەكدارەكان.
دڵنیاییشیدا، هیچ ئاژاوەیەكی سیاسیی لە ئاكامی ئەو بڕیارە دروست نابێت و رووبەڕووبوونەوەی چەكداریش لەگەڵ ئەو گرووپانە هێڵی سوورە، وتیشی، لە رێگەی گفتوگۆوە بەردەوامن و ئەنجامەكان تا ئێستا ئەرێنین.
راوێژكاری ئەمنیی سەرۆكوەزیران ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای 30ی ئەیلوول بەهێزتر دەبن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









