وتەبێژی حکومەتی عێراق: 30ی ئەیلوول وادەی یەکلایکەرەوەیە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت

0
4

SNN-

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە کە پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەڕێوەدەچێت و 30ی ئەیلوول وادەیەکی یەکلایکەرەوەیە، هەروەها دووپاتیدەکاتەوە کە ئەمە دۆسیەیەکی ناوخۆیی و سەروەرییە.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “العربیة/الحدث” ڕایگەیاند کە کارنامەی حکومەت بەڕوونی جەخت لەسەر کۆکردنەوەی چەک و سەپاندنی سەروەریی یاسا دەکاتەوە، و سەرۆ وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتنیش ئەم ڕێڕەوەی دووپاتکردووەتەوە.

عەبودی ئاماژەی بەوە کرد کە 30ی ئەیلوولی داهاتوو وادەیەکی یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک بە شێوەیەکی پلە بەپلە، و هۆکارەکانی چەک هەڵگرتنی گرووپەکان دوای ئەو  کاتە کۆتاییان پێدێت. هەروەها ڕونیکردەوە کە کۆکردنەوەی چەک گەڕانەوەیەکی ئاساییە بۆ سەروەریی دەستووریی و دەسەڵات تەنیا بۆ دەوڵەت دەبێت، و بوونی هەر ڕێککەوتنێکیشی بۆ بەدەرکردنی هەر گرووپێک لەم ڕێکارانە ڕەتکردەوە.

وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا دیالۆگێکی ئەرێنی لەگەڵ گروپەکان هەیە بۆ دانانی میکانیزمێکی جێبەجێکردن و پێشبینی دەکرێت  پێش 30ی ئەیلوول بگەنە ئەنجام. لە کۆتاییشدا جەختیکردەوە کە ئەم دۆسیەیە بابەتێکی ناوخۆیی سەروەرییە و تەنیا لە ناوخۆی عێراقدا تاوتوێ دەکرێت و لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هیچ لایەنێکی ناعێراقی باس ناکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this