هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

0
2

SNN-

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن پترۆلیۆم ڕایدەگەیەنێت کە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتیان دەستپێکردووەتەوە و بڕی بەرهەمهێنانیش وردە وردە دەگەڕێتەوە ئاستەکانی پێشوو، هاوکات دابەشکردنی 10 ملیۆن دۆلار قازانجیش ڕادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای درێژکردنەوەی ڕێککەوتنە کاتییە سێقۆڵییەکانی هەناردەکردن، پرۆسەی ناردنە دەرەوەی نەوت دەستپێکردووەتەوە. سەرەڕای ئاڵنگارییە ئەمنییە چاوەڕوانکراوەکانی ساڵی 2026 و کاریگەرییان لەسەر بەرهەمهێنان، بەڵام ڕێککەوتنە کاتییەکان سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی داهاتێکی باشتر بەراورد بە فرۆشتنی ناوخۆیی، و پارەدانەکانیش بەبێ دواکەوتن بەردەوامن.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە تێڕوانين لەوەی لە ساڵەکەدا ماوە، سەرنجی ئێمە لەسەر پاراستنی سەقامگیریی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و بەرەوپێشبردنی پرۆژەی چارەسەرکردنی ئاوی PF-2 و مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکانی رێککەوتنی دابەشکردنی بەرهەمهێنانە بۆ فروشتی هەناردەکردنی پێشوو و ئێستا بە نرخە نێودەوڵەتییەکان.

ئەم دۆخە نەختینەی کۆمپانیای بەهێزتر کردووە و پاڵپشتی دەکات بۆ بڕیاری دابەشکردنی قازانجی نیوەی ساڵ بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار، ئەمەش ژێرخانی پێویست دابین دەکات بۆ گەڕانەوە بەرەو گەشەی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2027دا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this