وەزیری دارایی عێراق: مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە و هیچ نیازێک نییە بۆ دابەشکردنی بە 45 ڕۆژ جارێک

SNN-
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەدات کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هیچ نییەتێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچە هەر 45 ڕۆژ جارێک.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕدا ڕایگەیاندووە کە تێچووی مووچەی مانگانە نزیکەی 7 تریلیۆن و 700 ملیار دینارە، و کار بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی پلە نزمەکان دەکەین.»
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتەکە گەورەبوونێکی زۆر لە تێچووەکاندا دەبینێت و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم زێدەڕۆییە، کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی بەکارهێنانی سەرچاوە دارییەکان دەکات.
سەبارەت بە دۆسیەی باجیش، وەزیری دارایی دەشڵێت: سەبارەت بە دۆسیەی باج، وتویەتی، وەزارەت نزیکەی 3800 گەورە باجدەری دەستنیشانكردووە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی پابەندن بە دانانی باج لە 1300 باجدەر تێپەڕ ناکات. ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو کەسانەی دەگرێتەوە دابەش کراون بەسەر دوو بەشدا، و کارکردن بەردەوامە بۆ فراوانکردنەوەی بنکەی باج لەڕێگەی پشتبەستن بە ژمارەی باجەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە بودجەی بەرنامەکان وەزارەتەکانی دارایی و کارەبا و هەردوو پارێزگای سەلاحەدین و دیوانییە دەگرێتەوە.
ساری ئەوەشی خستووەتەڕوو، نزیکەی 20 تریلیۆن دینار شایستەی دارایی وەزارەت لە ئەستۆی لایەنەکانی تردا هەیە و کار بۆ چارەسەرکردن و رێکخستنی ئەم شایستە داراییانە دەکەین.
سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتیش، وەزیری دارایی ئەوەی خستەڕوو، هێڵێکی بۆری سعودی – کوەیتی لەڕێگەی دەریای سوورەوە تێدەپەڕێت کە توانای گواستنەوەی دەگاتە 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و ئەگەر هەیە عێراقیش تێیدا بەشدار بێت.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
54 خولهك لهمهوپێش -
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
54 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









