وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە

SNN-
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لە ئێستادا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام نادات
ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ژمارەیەک لە هاوتاکانی لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا چاوەڕوان ناکرێت ئەمریکا هێرشی نوێ بکاتە سەر ئێران، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر بەکارهێنانی ئامرازەکانی تری فشار.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی تری ئاگادارەوە گواستوویەتەوە، ڕوبیۆ جەختیکردووەتەوە کە واشنتن لەم قۆناغەدا بایەخ بە سزاکان و فشارە ئابوورییەکان دەدات و پلانی نییە بگەڕێتەوە بۆ کردەوە سەربازییە فراوانەکان، هەرچەندە ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازییشی بەدوور نەزانیوە ئەگەر ئێران سەرەتا دەست پێشخەری لە هێرشکردندا بکات.
لای خۆیەوە، بەرپرسێکی تری ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بەلایەنی کەمەوە تا دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس بەردەوام بێت.
لە لایەکی ترەوە، بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا روونیان کردووەتەوە کە پاککردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی گەرووی هورمز لە مین، لەگەڵ زیادبوونی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان پێیدا، بووەتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە پێگە و توانای دانوستاندنی ئێراندا.
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









