لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی دامەزراندنی “سندوقی سەقامگیریی مووچە” ئاشکرا دەکات

مووچە بودجە
SNN-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی پێشنیازی یاسایەکی بۆ دامەزراندنی “سندوقی سەقامگیریی مووچە” خستەڕوو، و ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیە لە پەرلەمانی عێراق مەرجە بە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی حکومەت، بەهۆی کاریگەری و رەهەندە داراییەکانییەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی عێراق، عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی، ئاماژەی بەوە دا کە پێشنیازی یاساکە سەرجەم مەرجە دەستووری و یاساییەکانی بەپێی ماددەی 60 (دووەم)ی دەستوور و ماددەی 121ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جێبەجێ کردووە.
عەواد ڕوونی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی دامەزراندنی ئەم سندوقە ئەوەیە کە دەبێتە دەستەیەکی خاوەن کەسایەتیی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی و ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە کە بریتییە لە دابینکردنی پشتگیرییەکی دارایی پارێزراو بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بێ پچڕان یان دواکەوتن، بەتایبەت لە کاتی روودانی قەیرانەکان، دابەزینی توندی نرخی نەوت یان کورتهێنانی دارایی.
سەبارەت بە سەرچاوەکانی دابینکردنی دارایی سندوقەکە، سەرۆکی لیژنەی دارایی دیاری کرد کە سندوقەکە پشت دەبەستێت بە:
تەرخانکردنی 10% لە داهاتی زیادەی ساڵانەی نەوت.
قازانج و داهاتەکانی بەدەستهاتوو لە وەبەرهێنانی پارەی سندوقەکە.
بەخشین و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لە کاتی پێویستدا.
هەر سەرچاوەیەکی تری دارایی کە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی بکات.
هەروەها سەبارەت بە لایەنی کارگێڕی و چاودێریکردنیش، ئیدارەدانی سندوقەکە لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی دەبێت، بە بەشداریی نوێنەرانی بانکی ناوەندیی عێراق، وەزارەتی پلاندانان و دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی.
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









