عەلی زەیدی: هەفتەی داهاتوو کابینەی حکومەت تەواو دەکرێت

SNN-
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری کۆتایی لەسەر تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دا و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی کاندیدەکان بۆ متمانەبەخشین ڕەوانەی پەرلەمان بکرێن.
بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی 292 ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە بەغدا ئەنجام دا، لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە خرانە بەرباس.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دووپاتی کردەوە، لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکومەتەکەی کۆتایی پێدەهێنرێن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی کاندیدەکان ئاراستەی پەرلەمان بکرێن بە مەبەستی دەنگدان و متمانەبەخشین پێیان.
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی و ئابووری عێراق، بەتایبەت کاریگەرییەکانی پەککەوتنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز لەسەر داهات و بازاڕەکانی عێراق.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا داوای پەسەندکردنی ئەو یاسا گرنگانە کرانەوە کە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیان و دامەزراوە ئەمنییەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە یاسای بودجەی گشتی و یاسای حەشدی شەعبی.
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
57 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
57 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









