وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ پشتگیری لە بیرۆکەی راگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات

ئێران و ئەمریکا
SNN
لە کاتێکدا سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ مانەوەی دەیان هەزار سەرباز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوهكو ساڵی داهاتوو، بەڵام رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی دەکات سەبارەت بە ئەگەری ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ترەمپ بە نهێنی لەگەڵ ئەو بەرپرسانە گفتوگۆی لەسەر ئەگەری دەرکردنی راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە کردوە، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، سەرۆک لە ئێستادا مەیلی بەرەو ئەو بژاردەیە ههیه.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردوە، زیادبونی گوشارە ئابورییەکان بۆ سەر ئێران لە ڕوانگەی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، لە کۆتاییدا دەتوانێت پاڵ بە تارانەوە بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی یان ڕوبەڕوی مەترسی داڕمان دەبێتەوە.
ترهمپ لە ههژماری تایبهتی خۆی نوسیویەتی، “من بارودۆخی ئێستامان زۆر بەدڵە؛ ئێمە نزیکەی کۆنترۆڵی تەواوی گەروی هورمزمان هەیە، لە کاتێکدا ئابورییەکەیان بە تەواوی لە داڕماندایە. ئەوان تەنها ڕوبەڕوی حەتمی دەبنەوە، گەلی ئێران کەی هەڵدەستێت و شەڕ دەکات؟”.
لەبەرامبەردا ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە دەڕوات، چونکە پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیاریدا ماوەی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی 2027 درێژبکاتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری بەردەوامبونی ململانێکان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر، بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە وەریگرتووە.
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
1 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
47 خولهك لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
1 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
47 خولهك لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









