
تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی کردووەتەوە کە لە ڕابردوودا فۆڕمی داواکاری ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا ڕێکارە یاساییەکانیان لە بەشی تۆمارکردن تەواو نەکردووە و پسووڵەی ژمارە دڵخوازیان نەبڕیوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، ئەم بڕیارە تایبەتە بە ئەو داواکارییەی کە بۆ لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٠ و بەرەوسەرەوە تۆمار کراون؛ واتە کۆی گشتی ئەو ژمارە و داواکارییەی کە لەسەر بنەمای لەدایکبووی ٢٠٠٠ و ساڵانی دواتر وەرگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتیانە دەبێت لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦ تا ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بۆ ماوەی یەک مانگ، سەردانی بەشی تۆمارکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بکەن و ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەندیدار بە ژمارە دڵخوازەکەیان تەواو بکەن.
هاتووچۆی هەڵەبجە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا ڕێکارەکان تەواو نەکرێن، دوای کۆتاییهاتنی ماوەکە هیچ مافێکی خاوەندارێتی بەسەر ژمارە دڵخوازەکەدا نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ داوای لە هاوڵاتیانی پەیوەندیدار کردووە کە لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی بەشی تۆمارکردن بکەن، بۆ ئەوەی مافیان لەسەر ژمارە دڵخوازەکە لەدەست نەدەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









