سەندیکای پزیشکانی کوردستان: سەلامەتیی نەخۆش لە پێشینەی کارەکانماندایە

SNN-
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر روداوی گیان لەدەستدانی نەخۆشەکەی هەولێر لە ژوری نەشتەرگەریدا بڵاوکردەوە، داواش دەکات میدیاکان روداوەکان وەک خۆی و پرۆفیشناڵانە بگوازنەوە.
لە راگەیەنداوەکەدا هاتووە؛ ئەو پزیشکەی بەرپرسبوە لە نەخۆشخەکە، هەڵگری بەرزترین بڕوانامەی بواری پسپۆڕی بووەو ڕێپێدان و مامەڵەی دروستی هەبووە لە سەندیکای پزیشکان.
لایەنی فەرمی و مۆڵەت
سەندیکای پزیشکان بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000 لایەنی فەرمی و پیشەیییە بۆ ڕێکخستنی کارکردنی پزیشکان. ئەو پزیشکەی بەرپرسیار بووە، هەڵگری بەرزترین بڕوانامەی پسپۆڕی بووە و مۆڵەت و ڕێپێدانی فەرمی هەبووە.
کێشەی کارکردن لە یەک نەخۆشخانە
سەندیکا ڕەخنەی لەو ڕێنماییەی حکومەت گرت کە پزیشک ناچار دەکات تەنها لە یەک نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت کار بکات، و ڕایگەیاند کە ئەمە خزمەت بە کەرتی تەندروستی ناکات، چونکە هەندێک جار نەخۆش پێویستی بە خزمەتگوزاریی تایبەت لە شوێنێکی تر دەبێت، بۆیە داوای پێداچوونەوەی تێدا دەکەن.
گومان لە بارودۆخی نەخۆشخانەکە
پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت کە بۆچی لە کاتی ڕووداوەکەدا هۆڵەکانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی “ڕەسولی تایبەت” داخراو بوون و بەشی چاودێریی چڕ (ICU) لە ژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە، تاوەکو بنەمای ياسایی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە و بوونی پێداویستییەکانی سەلامەتی ئاشکرا بکرێت.
لە ڕووی زانستیی پزیشکییەوە، زۆر جار لە کاتی نەشتەرگەریی هەناوبینیدا پزیشک ناچار دەبێت بەهۆی بارودۆخی نەخۆشەوە جۆری نەشتەرگەرییەکە بۆ شێوازی کراوە بگۆڕێت.
سەندیکا داوا دەکات لێژنەیەکی پسپۆڕی گشتگیر بە بەشداریی دادگا و پزیشکی دادی لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و ڕێکارە یاسایییەکان بگرنە بەر.
ڕەخنە لە میدیاکان
سەندیکای پزیشکان بە توندی ڕەخنەی لە بەشێک لە میدیاکان گرت کە پێش دەرچوونی بڕیاری لیژنە زانستی و دادوەرییەکان خۆیان کردووە بە دادوەر، و ئەوەشی بە مەترسی بۆ سەر کەرتی تەندروستی و ئەمنی قەومی وەسف کرد.
داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات کە پێش ئەنجامدانی هەر نەشتەرگەرییەک بەرچاوڕوونیی تەواو وەرگرن، چونکە هەموو نەشتەرگەرییەک ئەگەری تووشبوون بە ماک و لێککەوتەی سادە یان ئاڵۆزی هەیە بەپێی جۆری نەخۆشییەکە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسی عێراق: سبەینێ لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت
ئهیلول 5, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
30 چرکە لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
46 خولهك لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
30 چرکە لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
46 خولهك لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









