هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بە بارودۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت

SNN-
ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە کۆشکی حکومی، عەلی فالح زەیدی میوانداری کۆبوونەوەی سی و هەشتەمینی هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەتی کرد، کە تێیدا کۆمەڵێک دۆسیەی هەستیاری ئابووری، سیاسی و یاسادانان تاوتوێ کران و بڕیاری گرنگ لەبارەیانەوە دران.
لە تەوەرەی ئابووری و خزمەتگوزاریدا، کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر بارودۆخی دارایی، وەبەرهێنان، پڕۆژەی شارە نوێیەکان و هەروەها پڕۆژەی ملیۆنێک پارچە زەوی نیشتەجێبوون، لەپێناو پشتیوانیکردن لە کەرتی وەبەرهێنان و چارەسەرکردنیشی بنەڕەتی بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی تێکدانی زیادەڕۆییەکان تاوەکو پرۆسەی دابەشکردنی ملیۆنێک پارچە زەوی بەسەر شایستەکاندا کۆتایی دێت. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا نزیکبوونەوەی راگەیاندنی گوژمەیەکی دارایی نوێ ڕاگەیەندرا بۆ دانانی شایستەی دارایی جوتیاران و بەڵێندەران، و جەختیش لەسەر ڕۆڵی گرنگی کەرتی تایبەت وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە گەشەپێداندا کرایەوە.
سەبارەت بە دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەشداربووان پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ هەڵمەتەکانی حکومەت لەم بوارەدا دووپاتکردەوە، لەگەڵ بەدواداچوونی ورد بۆ ڕکارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی چاودێری ناوخۆیی فیدراڵی و چەندین یاسای تری گرنگ کە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پێویستی پێیانە.
لە لایەکی دیکەوە و لە دۆسیەی سیاسییدا، هاوپەیمانییەکە پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوخۆیی و گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی هەڵسەنگاند و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەڵوێستی نیشتمانی لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق. لەم ڕستەیەشدا، کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر گرنگی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی ئەو سزایانەی ئەمریکا کردەوە کە بەسەر هەندێک وڵاتدا دەسەپێنرێن، بەو پێیەی عێراق بە بارودۆخێکی دارایی هەستیاردا تێدەپەڕێت و بەرگەی هیچ سەرکێشییەک ناگرێت.
لە پەیوەندی بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و لایەنی سیاسییەوە، کۆبوونەوەکە گەیشتە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ کوتلە شایستەکان لە هەفتەی داهاتوودا. هەروەها بەشداربووان پەیڕەوکردن و پشتگیری خۆیان بۆ ڕێبازی دەوڵەت لە ڕەتکردنەوەی وتاری تائیفی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەپێی بنەماکانی دەستوور دووپاتکردەوە، و لە کۆتاییشدا باسی لە ئامادەکردنی وەشانێکی نوێی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز کرا بە مەبەستی ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
14كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









