تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا

0
4

SNN

وەزارەتی کارەبا و تیمی پرۆژەی ڕووناکی هۆشداری دەدەن کە تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا و وادەکە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.

تەنیا لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە (10ـی مانگ) لە بەردەم هاووڵاتییاندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە داشکاندن و لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی ڕووناکی. وەزارەتی کارەبا جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەرفەتە کۆتاییە و بە یەکجاری دادەخرێت.

بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتییان بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، کاتی دەوامی هۆبەکانی فرۆشتنی وزە تاوەکو 10ـی مانگ درێژ کراوەتەوە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 08:30ـی بەیانی تاوەکو 04:00ـی ئێوارە پێشوازی لە هاوبەشان دەکەن.

بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 575 هەزار هاوبەش لەم لێخۆشبوونە سوودمەند بوون، کە زۆرینەیان هاوبەشی ماڵانن و 75%یشیان لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی “ئی-پسوولە”وە قەرزەکانیان داوەتەوە.

حکومەت هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی قەرز نادەنەوە؛ ئەنجوومەنی وەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ئەو قەرزانەی دوای تەواوبوونی وادەکە دەمێننەوە.

هەروەها ئەم داشکاندنە پسوولەی مانگانەی پرۆژەی ڕووناکی ناگرێتەوە؛ پێویستە هاوبەشان لە ماوەی 50 ڕۆژدا پسوولەی نوێ بدەن، بەپێچەوانەوە بەشێوەی خۆکار (سیستەم) کارەباکەیان دەپچڕێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this