کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە

0
0

SNN

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە دیدارێکیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان، جەختی لە خێراترکردنی کارەکان لە پێناو تەواوبوونی پڕۆژەکە کردەوە.

قوباد تاڵەبانی، لەو دیدارەیدا لەگەڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، پێداگری لەسەر خێراترکردنی ڕەوتی کار و بەردەوامبوون لە کارکردنی ڕۆژ و شەو کرد، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە لە زووترین کاتدا و بە ئاستێکی شایستە بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.

پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی دوکان–چوارقوڕنە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان، بە درێژایی 36 کیلۆمەتر، وەک شاڕێگەی سەرەکیی بەستنەوەی پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەی ڕاپەڕین و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

تا ئێستا 11کیلۆمەتر لە پڕۆژەکە بە ڕێژەی %10 تەواو کراوە و ڕادەستی لایەنی حکومی کراوە کارکردن بە چڕی و خێرایی لە بەشەکانی دیکەی پڕۆژەکە بەردەوامە.
بەپێی پلانی دانراو، پێش کۆتایی ئەمساڵ 15 کیلۆمەتری تری ڕێگاکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this