
فایەق زێدان
SNN
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پشتیوانیی تەواوی دەسەڵاتی دادوەریی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە دووپاتکردەوە، کە بەپێی پلانێکی داڕێژراوی چوارچێوەی هەماهەنگی جێبەجێ دەکرێت.
لە میانی پێشوازیکردنی لە ستیڤن فەیگن، کاردارى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە عێراق، زێدان باسی لە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ سنووردارکردنی چەکی دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی هەڵقوڵاوی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بەپێی پلانێکی ورد ئەنجام دەدرێت و کاتی گونجاویش بۆ ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەکە دیاری دەکرێت.
ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدان کە وادەی کۆتایی بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا نزیک دەبێتەوە. پرسی کۆنتڕۆڵکردن و ڕادەستکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، یەکێکە لە دۆسیە ئاڵۆزەکان و جێگەی سەرنجی سەرەکیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.
لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەدا، هەڵوێستی لایەنە سیاسی و چەکدارییەکان جیاوازە. لێدوانێکی پێشتری نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە تیایدا جیاکاریی لە نێوان چەکی قورس و سووکدا کردبوو، وەک جۆرێک لە ڕەتکردنەوەی پرۆسەکە لێکدرایەوە، هەرچەندە دواتر نووسینگەکەی ڕایگەیاند کە لێدوانەکەی بە هەڵە تێگەیشتنی بۆ کراوە. هاوکات، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان مەرجی قورسیان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان داناوە، لەوانە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا، کە بە بڕوای چاودێران ئەمە گۆڕینی ستراتیژییەتی “چەک بەرامبەر دەوڵەت”ە بۆ هاوکێشەی “چەک بەرامبەر زەمانەت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
14كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









