
SNN-
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر تاران لە هەوڵەکانی بۆ ئامانجگرتنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، سەروەت و سامان و نەوتەکەی خۆی لەدەست دەدات.
ڕوبیۆ لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ کۆڵۆمبیا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران قسەی کرد و جەختیکردەوە: “ئێران لە هەوڵەکانی خۆی بەردەوامە بۆ لێدان لە کەشتییەکانی ئەمریکا، هەر جارێک ئەوان ئەمە بکەن، یان تەنانەت هەوڵیشی بۆ بدەن، کەشتییەکیان لەدەست دەدەن و ئەمڕۆش دووبارە ئەمە دەبینن.”
تێکشکاندنی پێنج کەشتیی ئێرانی وەک وەڵام
ئەم هەۆشدارییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە وەڵامی هێرشێکی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا، پێنج کەشتیی سەر بە ئێرانیان لەناو بردووە کە خەریکی گواستنەوەی نەوتی خاو بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای پاسداران هەوڵی داوە کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و کەشتییە ئەمریکییەکە هیچ زیانێکی پێ نەگات و هیچ حاڵەتێکی گیانیش لە ڕووداوەکەدا تۆمار نەکراوە.
ئاشکراکردنی ناوی کەشتییە ئامانجکراوەکان
وەک وەڵامدانەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووە و پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان کردووەتە ئامانج کە بریتی بوون لە:
کەشتیی (M/T Kaviz)
کەشتیی (M/T Charminar)
کەشتیی (M/T Horizon 1)
کەشتیی (M/T Riesco)
کەشتیی (M/T Derya)
بە زانیارییەکانی سێنتکۆم، چوار لەو کەشتییانە لە نزیک کەنداوی عومان بە ئامانج گیراون، لە کاتێکدا کەشتیی پێنجەم بە ناوی (M/T Derya) لە نزیک دوورگەی خارک لێی دراوە. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە پێش ئەنجامدانی هێرشەکان، هۆشداریی پێشوەختە بە کارمەند و ئەندامانی سەر ئەو کەشتییە ئێرانییانە دراوە تاوەکو پێش لەناوچوونیان کەشتییەکان بەجێبهێڵن.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 خولهك لهمهوپێشهەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
34 خولهك لهمهوپێشکۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
34 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
34 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









