
SNN-
کەمێکی دیکە شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکەن و کۆبوونەوەی هەردوولا بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید دەسپێدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەت دەکەن.
کۆبوونەوەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەچێت
کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ئەنجوومەنی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەت دەکەن.
کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی پێشترە کە هەردوولایەن هاوپەیمانێتییەکیان بەناوی هاوپەیمانیی هاوسەنگی و بووژانەوە پێکهێنا و هەردوولا واژۆیان کردوە.
ڕۆژی دووی تەمووزی ئەمساڵ، لە هۆتێل شاری جوانی شاری سلێمانی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێکەوتنێکی سیاسیان واژۆکرد و هاوپەیمانێتێکیان بەناوی هاوپەیمانی هاوسەنگی و بووژانەوە پێکهێنا.
ئامانج لە پێکهێانی هاوپەیمانێتیەکە و ڕێککەوتنەکە، ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی هەریمی کوردستانە، کە هەردوولایەنی یەکێتی و نەوەی نوێ لێی ناڕازین و دەڵێن پارتی پۆست وبڕیارەکانی بۆخۆی قۆرخ کردوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









