ترەمپ:ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوین، پێنج هەزار دۆلار دەدەمە هەر ئەمریکییەک

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لە شاری داڵاس، هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن تاران دەست بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.
ترەمپ سەبارەت بە پریسی ئەتۆمی و مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران وتی: “ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، ئێستا من تەلەفۆنم بۆ ڕابەری باڵا دەکرد و دەموت بەڕێز ڕابەری باڵا ئایا شتێک هەیە بتوانین بۆتی بکەین؟ لەبری ئەوەی بۆردومان بکەین و بە تەواوی لەناوی ببەین.” جەختیشی کردەوە کە پرسەکە زۆر سادەیە و ئەمریکا ناتوانێت ڕێگە بدات ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پێگەی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە ئێران هەرەس دەهێنێت و وتی: “دەیان ساڵە بوو ببووە کەڵەگا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام چیتر وا نەماوە. ئێمە لە شەڕی دژی ئێران سەرکەوتوو دەبین.”
ترەمپ لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی لە پێگە ستراتیژییەکانی ناوچەکە کرد و جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتیی ئەمریکادایە و پێویستە ناوی بگۆڕدرێت بۆ “گەرووی ترەمپ”.
سەبارەت بە هەڕەشە سەربازییەکانیش، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمریکا لە پێگەی ئەتۆمیی “شاخی کوڵەنگ” لە ئێران بدات. لەم بارەیەوە وتی: “تێبینیی هەندێک چالاکیی دەکەین لە شاخی کوڵەنگ، ئامۆژگاریی ئێران دەکەم یاری نەکات یان جووڵەی هەڵەشانە ئەنجام نەدات، چونکە ناچار دەبین گورزێکی زۆر بەهێزیان لێبدەین.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









