عێراق لەبەردەم دیالۆگێکی قورسدایە لەگەڵ ئەمریکا، لاوازیی وەفدەکەی بەغداش قسەی لەسەرە

سەربازێکی مارێنزی ئەمریکی و سەربازێکی سوپای عێراق | فۆتۆ: EUTERS / Thaier Al-Sudani
SNN-
حکومەتی عێراق بەتەواویی خۆی کۆکردۆتەوە و ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا بچێتە سەر مێز بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سەربازانی ئەمریکا لەوڵاتەکەی و پەیوەندی سیاسی هەردوولا و مقۆمقۆش لەسەر پێکهاتەی وەفدەکەی عێراق هەیە کە ئایا توانای قسەی باشی ئەبێت یان نا.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ماتیۆ توولەر باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ئەوەی وتووە “ئەم خولەی دانوستانەکان وێستگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ ئایندەی سیاسی هەردوولا (عێراق و ئەمریکا)”.
لەسەر ئەم پرسە هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لەتویتەری خۆی نووسیوێتی “پێکهاتەی تیمەکەی ئەمریکا لەپێکهاتەی وەفدەکەی عێراق زۆر بەهێزترە و دەبێت چارەسەری ئەو لاسەنگییە بکرێت”.
بەڵام هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی لەتویتێکدا نووسیوێتی: “دیالۆگەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت و 21 کەسایەتی عێراقی لە سیاسی و ئەکادیمی و سەربازی و پەیوەندی نێودەوڵەتی پێکهاتووە و یاریزانی باشن”.
لای خۆیەوە ئیحسان شممەری توێژەری سیاسی دەڵێت: “واشنتۆن و تاران وا سەیری گفتوگۆکە دەکەن کە تاقیکردنەوە و وێستگەیەکی گرنگە بۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەلێکی گەورەیە تا خۆی بسەلمێنێت”.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکیدا لەمبارەیەوە وتی: “گفتوگۆکان باسی هەموو شتێکی تێدا دەکرێت، لەناویاندا داهاتووی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق”.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد بە پەیوەستکردنی حکومەتی عێراق بەدەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، ئەویش دوای چەند رۆژێک لەکوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس بەرپرسی دەستەی حەشدی شەعبی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









