
بڕینەوەی دار- فۆتۆ- عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە چواركەسمان ڕادەستكراوە كەدەستگیركراون هەستاون بەبڕینەوەی ژمارەیەك داری تەڕ لە نزیك ناحییەی خورماڵ، بە بەڕێوەبەری ناحیەیان وتووە مۆڵەتمان پێبدە دەچین داری وشك دەبڕین.
ملازم فەرمان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی دەچنە لای بەڕێوەبەری ناحییەی خورماڵ داوای مۆڵەتی لێدەكەن كە بتوانن لە نزیك گوندی (كوڵكنی) ژمارەیەك داری وشك ببڕنەوە، بەڕێوەبەری ناحیەش مۆڵەتیان پێدەدات، بەڵام ئەو كەسانە لە بری بڕینەوەی داری وشك هەستاون بە بڕینەوەی ژمارەیەك داری تەڕ.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە بە كارەكەیان دەزاندرێت هەر چواركەسەكەیان دەستگیردەكرێن و ئەوانیش رادەستی ئێمەیانكردن، هاوكات پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان بۆ كردوونەتەوە و ئاراستەی دادگامان كردوون بۆ بە سزا گەیاندنیان.
وتەبێژەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری جۆری سزادان لەلایەن دادوەرەوە دەر دەكرێت، ئاخۆ بەند دەكرێن یاخود بە پێبژاردن سزای مادییان بەسەردا دەسەپێنێت و ناچاریان ەكات بە ناشتنەوەی ژمارەی ئەو دارانەی كە بڕیویانن.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









