چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی کۆتایی دیاری کرد

0
64

SNN-

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، 30-6-2027 وادەی کۆتایی رێككەوتن لەسەركراوە بۆ جێبەجێکردنی مادەی دەستوری تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی چەک و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندبن بە هێورکردنەوەیەکی گشتگیرەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر داوای سەرۆكوەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە کۆشکی حکومی رێكخستووە، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەییەکان و ئەرکەکانی قۆناغی دوای “رۆژی سەروەری”، کە وێستگەیەکی یەکلاکەرەوەیە لە چەسپاندنی سەربەخۆیی عێراق و سەقامگیردا.

و ئامادەبووان جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی لیژنەی چوارقۆڵی بە هەمان خێرایی تاوەکو ئەو رێککەوتە دیاریکراوە و پێزانینی خۆیان بۆ کارەکانیان دەربڕیوە جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی دەوڵەتی دامەزراوە و دەسەڵاتی یاسا کردووەتەوە.

پێشوازی لە هەڵوێستی گرووپە چەکدارەكان و پابەندبوونیان بە “كارنامەی رێککەوتن” کردووە و ئەم هەڵوێستانەی بە بەرپرسیارانە لە بەرامبەر بەرژەوەندی گشتیدا ناوبردووە، و ئاماژەی بەوەداوە، رێککەوتنەکە لە ئەنجامی ئەو هەوڵانە بووە کە لایەنەکان لە ماوەی رابردوودا سەروکاریان کردووە.

هەروەها، پێشوازی لە پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد بۆ کشانەوە لە عێراق لە ماوەی دیاریکراودا و رۆڵی ئەوانی لە شەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە توانای حکومەت و دەزگاکانی دەوڵەت کردەوە بۆ پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this