کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

0
395

SNN-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی بارانبارینی لە هەرێم ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلەدا، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، کاریگەریی نزمەپەستۆی دەریای سوور لە ڕۆژی سێشەممە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و بارانبارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکات.

سەرەتای کاریگەری

 لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی سێشەممە، سەرەتا سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە نمەباران و پاشان بە بارانی مامناوەند و هەورەتریشقە دەکەونە ژێر کاریگەرییەوە.

فراوانبوونەوەی شەپۆلەکە

 پاشان کاریگەرییەکە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ لەگەڵ هەورەتریشقە.

سەنتەری شارەکان

 لە قۆناغی دواتردا، کاریگەریی بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و سەنتەری پارێزگاکان، قەزا و ناحیەکان ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕیان دەبێت.

هاوکات، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە لە هەولێر، کەرکووک و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، ئەگەری کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە. لە بەرانبەردا، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکەن و لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا کاریگەریی ئەم نزمەپەستۆیە کۆتایی پێ دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this