وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی لیستی مووچەی مانگی 9 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین

0
86

SNN-

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچە دەبردرێت بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق و سبەی بە فەرمی ڕادەستیان دەکرێت

سبەی لیستەکە رادەست دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە (4ی تشرینی یەکەمی 2026)، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی گەیاندە فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و بڕیارە سبەی دووشەممە بە فەرمی ڕادەستی بکات.

تەرازووی پێداچوونەوەش دەنێردرێت

هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی ئابی 2026، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت؛ ئەمەش بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پرۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this