لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: لە بودجەی ساڵی 2027دا یەک ملیۆن گرێبەست و کرێکاری ڕۆژانە دەکرێنە هەمیشەیی

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجەی ٢٠٢٧
SNN –
پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ پێشوازیکردن لە پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە دەکات و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بگاتە پەرلەمان، لە کاتێکدا قەبارەی بودجە دەگاتە 200 ترلیۆن دینار و مووچەی مووچەخۆران مسۆگەرە.
عەلی موسەوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ڕۆژنامەی “الصباح”ی ڕاگەیاندووە، بڕیاری هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لەناو بودجەی ساڵی 2027 بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لەناو وەزارەتی داراییدا قسەی لەسەر کراوە و گفتوگۆکان سەبارەت بەو بابەتە بەردەوام بوون تاوەکو گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئاماژەی بەوەش کردووە، نزیکەی ملیۆنێک کەس کە بە گرێبەست و کرێی ڕۆژانە کاردەکەن دەکرێنە هەمیشەیی، بە بێ مەرجی خزمەت.
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی
دوێنێ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی (2027)، لە ڕۆشنایی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری.
هەروەها پەرلەمانتار ئەحمەد مەساری بە ڕۆژنامەکەی وتووە، لیژنەی دارایی خەریکی دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویستە بۆ هەمیشەییکردنی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا، و ئاماژەی بەوە داوە کە بودجەکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەگاتە پەرلەمانی عێراق.
قەبارەی بودجە و مسۆگەرکردنی مووچە
سەبارەت بە قەبارەی بودجە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی، بە رۆژنامەی “الصباح”ی ڕاگەیاند: “پڕۆژەی بودجە بە کۆتا قۆناغەکانی گفتوگۆدا تێپەڕ دەبێت لە ناو ئەنجومەنی وەزیراندا پێش ناردن بۆ پەرلەمان”، و ئاماژەی بەوە دا کە وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون قەبارەی بودجە دەگاتە نزیکەی 200 ترلیۆن دینار، کە 150 ترلیۆنی بۆ بودجەی بڕگەکان و 50 ترلیۆنیش بۆ بودجەی بەرنامە و ئەنجامەکان دەبێت.
لە لای خۆیەوە، ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی، ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە لە 15ی تشرینی یەکەم بگاتە پەرلەمانی عێراق، و سەبارەت بە خەرجی گشتیش جەختی کردەوە کە “مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە” و هەناردەی نەوت بەردەوامە لەگەڵ بوونی یەدەگی نەقدی پێویست لەلای بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیری دارایی.
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
6كاتژمێر لهمهوپێشلە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
18كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
تشرینی یهكهم 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









