ئەمریکا بەپەلە 12 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ستراتیژی لە بەریتانیاوە دەکشێنێتەوە

0
209

SNN –

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، سوپای پاسدارانی ئێران پیلانێکی مەترسیداری بۆ ئامانجگرتنی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکان و کارمەندانی بنکەی “فێرۆفۆرد” لە بەریتانیا بە کرێگرتنی هاووڵاتییەکی خۆجێی ڕێکخستبوو، پێنتاگۆنش دڵنیایی دەدات کە فڕۆکەکان لەناو خاکی ئەمریکاوە دەتوانن ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خێراییەکی پێوانەیی هەر 12 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆی (B-1)ی لە بنکەی ئاسمانیی “RAF Fairford” لە باشوری ئینگلتەرا کشاندووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریی نوێ هۆشدارییان دا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەو بنکەیە بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئێران.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز»، ئەم هەنگاوە زۆر بەپەلە و لەناکاو بووە، بە جۆرێک هەندێک لە فڕۆکە بۆمبهاوێژەکان پێش ئەوەی فڕۆکەکانی تری سووتەمەنی ئاسمانی بە تەواوی لە شوێنەکانیان جێگیر ببن، بنکەکەیان بەجێهێشتووە.

هەروەها رۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» بڵاویکردووەتەوە کە سەرجەم بۆمبهاوێژە ئەمریکییەکان گەڕاونەتەوە بنکە سەرەکییەکانیان لە ناو خاکی ئەمریکا. لە بەرانبەردا، پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە بۆمبهاوێژەکان سەرەڕای گەڕانەوەیان، هێشتا لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ ئەنجامدانی هێرشی دوورمەودا لە خاکی ئەمریکاوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەرپرسانی ئەمریکی ئاگاداری پیلانێکی مەترسیدار بوون کە لەلایەن لقێکی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پوخت کرابوو، تێیدا هاووڵاتییانی بەریتانیایی بە کرێ گرتووە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە کە چەند قۆناغێکی لەخۆ گرتووە، لەوانە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەرلێشێواندن و سەرقاڵکردن لە ناوچەیەکی نزیک بنکەکە پێش ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ سەر بۆمبهاوێژەکان و کارمەندانی بنکەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this