حکومەتی هەرێمی کوردستان: 11 گەنجی دیکە لە وڵاتی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

SNN –
دوای بەدواداچوونی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، مامەڵەی گەڕانەوەی 11 گەنجی بێسەروشوێنبوو لە لیبیا تەواو بوو و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە، هاوکات گەڕان بەدوای 10 هاووڵاتی تریشدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵی بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک هاووڵاتی لە وڵاتی لیبیا بەدەستمان گەیشت، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردران کە بەپەلە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ دۆزینەوە، ڕزگارکردن و هێنانەوەیان. لە ئێستاشدا تەواوی مامەڵەکانی تایبەت بە هەر 11 گەنجەکە تەواو بووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەموو هەوڵ و توانایەکیان بۆ دۆزینەوە و سۆراخی 10 هاووڵاتی تری ڕاپەڕین چڕ کردووەتەوە کە ماوەیەکە بێسەروشوێنن، و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە.
هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابیانی زانکۆ حکومییەکان؛ کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە 5 قیست دەدرێت
تشرینی یهكهم 19, 2026ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
تشرینی یهكهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
53 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
53 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









