7ی ئۆکتۆبەر، ئەو رۆژەی کۆتایی بە دەسەڵاتی حـ.ـەمـ.ـاس و تەواوی بزووتنەوە رزگاریخوازەکانی فەلەستین هێنا

0
55

SNN

ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر رووداوە خوێناوییەکانی 7ی ئۆکتۆبەری2023 تێدەپەرێت کە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە بە ئۆپراسیۆنی “طوفان الأقصى” ناوزەندکرا کە خۆی دەبینینەوە لە هێرشی کتوپڕ کە هێرشەکە بە ئاڕاستەکردنی هەزاران موشەک بۆ ناو شارەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد، هاوکات لەگەڵ تێپەڕاندنی بەربەستە ئەمنییەکانی دەوروبەری غەززە بەبەکارهێنانی پەرەگلایدەر و ئۆتۆمبێل و بەلەم.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا نزیکەی1200 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵبوون، کە ئەوە بە گەورەترین زیانی مرۆیی و ئەمنی مێژووی ئیسرائیل دادەنرێت لە یەک ڕۆژدا و لە ئەنجامدا ئیسڕائیل دەستیکردەوە بە هێرشی پێچەوانە و بە هەمیشە کۆتایی بە دەسەڵاتی بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس و سەرکردەکانی هێناو و لە کاردانەوەی هێڕشەکانیشدا ئیسڕائیل زیاتر لە 85 هەزار هاووڵاتی فەلەستینی کوشت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this