عێراق دەستکاری بەهای دیناری کرد و 100 دۆلاری کرد بە 150 هەزار دینار

0
765

SNN

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی نرخی نوێی دۆلاری دیاری کرد و بڕیاریدا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و500 دینار بێت، بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکان، کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کراوە، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە هەزار و 500 دینار جێگیر کراوە.

هەر بەپێی بڕیارەکە، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بە بانکەکان بە هەزار و510 دینار دەبێت، هەروەها نرخی کۆتایی فرۆشتنی دۆلار بۆ هاووڵاتییانیش بە هەزار و520دینار دەشکێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this