وەفدێکی حکومەتی هەرێم بۆ مووچە و بودجە گەیشتە بەغدا

0
61

SNN

“لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی دانوستانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی، لەبارەی پابەندییەكان و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، وەفدێکی باڵای دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا دەبن.”

“لە ماوەی سەردانەكەدا، وەفدی هەرێم بەهاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرە كوردستانییەكان لە دەسەڵاتە فیدراڵییەكان، كۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەنجام دەدات، بەمەبەستی گفتوگۆ و گەیشتن بە تێگەیشتنێكی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.”

“حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییە دارایی و نەوتییەكانی لە بەرانبەر حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە، بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەو پابەندییانە بۆ ساڵی 2027یش، بەشێوەیەك كە هیچ بیانوو یان هۆكارێك بۆ دواخستن، ڕاگرتن یان كەمكردنەوەی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان نەمێنێتەوە.”

“لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ لەسەر كۆی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، لەوانە مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆران، پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و سوودمەندانی چاودێریی كۆمەڵایەتی، هەروەها شایستەكانی هەرێم لە خشتەكانی میلاك و پلەی وەزیفی و خەرجییەكانی بەكاربردن و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خەرجییەكانی سەروەری و حاكیمە، هەروەها ئەو شایستە داراییانەی كە بەپێی دەستوور و یاسا پێوەندیدارەكان بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراون.”

“ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم، لەوانەش مووچە و شایستەكانی مووچەخۆران، لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 بەشێوەیەكی ڕوون و یاسایی جێگیر و پارێزراو بن، بە جۆرێك هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەڕووی ماف و شایستە داراییەكانەوە هاوتا بن لەگەڵ هاوتاكانیان لە ناوچەكانی تری عێراق، هەروەك دادگای باڵای فیدراڵیش جێگیری كردووە.”

“مووچە و شایستە داراییە بنەڕەتییەكان لە پێوەری خەرجییە ڕاستەقینەكان (الإنفاق الفعلی) و هەر كۆتوبەندێكی تر كە ببێتە هۆی دواخستن، ڕاگرتن یان كەمكردنەوەی شایستەكان دوور بخرێنەوە و لە بودجەی فیدراڵیدا میكانیزمێكی ڕوون و جێگیر بۆ دابینكردن و ناردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابنرێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this