عەلی زەیدی: ناچار بووین نرخی دراو بگۆڕین و قەرزی گشتیی وڵات 208 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

SNN-
عەلی فالح زێدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەردەم پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەهۆی ناچارییەوە بووە، چونکە حکومەت لە بەردەم سێ بژاردەی زۆر قورسدا بووە.
سەرۆکوەزیران باسی لە بژاردەکان کرد و وتی: “لە بەردەم سێ بژاردەدا بووین؛ یەکەمیان پەنابردن بۆ پاشەکەوتی ناچاری و هێشتنەوەی فەرمانبەران بە بەڵێنەوە، دووەمیان دابەشکردنی مووچە لە هەر 45 ڕۆژ جارێکدا، و سێیەمیان قەرزکردن و نوقمکردنی وڵات بوو لە قەرزدا، لە کاتێکدا عێراق خۆی بەدەست بارگرانیی قەرزەوە دەناڵێنێت.”
عەلی زەیدی ئاشکرایکرد، لە کاتی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەکەیدا قەرزی گشتیی وڵات 208 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە و حکومەت پێویستی بە 10 ترلیۆن دیناری مانگانە هەیە، بەڵام سەرەڕای تەواوی قەیرانەکان توانراوە مووچەی فەرمانبەران دابین بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا کە پێشتر جیاوازیی نرخی دۆلار لەلایەن جامبازەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، هەروەها هەندێک لایەنی داخ لە دڵ هەوڵیان دەدا کەڵێن لە نێوان حکومەت و توێژەکانی گەلدا دروست بکەن.
سەبارەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: “بەردەوامین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی 1 ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون و دروستکردنی شاری نوێ، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەی پارچە زەویی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف و نەینەوا دادەنێین.”
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
6كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









