وەزارەتی کارەبا: لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بڕی 1070 مێگاوات لە کارەبا کەمدەکات

0
45

SNN-

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند کە لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بڕی 1070 مێگاوات لە کارەبا کەمدەکات

قۆناغی دووەمی چاکسازی دەستپێدەکات

هەردوو وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکە دەڵێن: کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆمپانیای دانەغاز دەست بە قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی دەکات و هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەمدەکات، بەمەش بڕی 1070 مێگاوات کارەبا کەمدەکات.

غازی شلی مالان کەمناکات

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت، هەروەکو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، ئەم کەمبوونەوەیە لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان ناکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this