وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی مووچە لە هەر 30 ڕۆژ جارێکدا

SNN-
وەزیری دارایی عێراق لە بەردەم پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ پابەندە بە دابینکردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران لە هەر 30 ڕۆژ جارێکدا.
داهاتی نانەوتی زیاد دەکات
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد، خەرجیی مانگانەی مووچەی مووچەخۆران گەیشتووەتە 7.7 تریلیۆن دینار. سەبارەت بە داهاتەکانی دەوڵەتیش ئاماژەی بەوە کرد، ڕێژەی داهاتی نانەوتی لە بودجەی ساڵی ڕابردوودا 11% بووە، بەڵام بەپێی پلانەکان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا دەگاتە 19%.
سەبارەت بە ڕێکارەکانی حکومەت بۆ ئابووری، وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە کە کۆمەڵێک هەنگاوی جدی گیراونەتەبەر، لەوانە دابینکردنی 1 تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نیشتەجێبوون بەمەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
دابەزاندنی بەهای دینار بژاردەیەکی ناچاری بوو
ئەم لێدوانەی فالح ساری لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادەی چوونە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی خستنەڕووی ڕوونکردنەوە لەسەر دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی. لەو دانیشتنەدا سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە دابەزاندنی بەهای دینار بژاردەیەکی ناچاری بووە بەمەبەستی ڕێگری لە بژاردەی خراپتر و دەربازبوون لەو دۆخە سەختە داراییەی ڕووی لە وڵات کردووە.
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
4كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









