بانکی ناوەندی ئاگادارییەکی بەپەلە دەردەکات و هۆشداری دەداتە بانکەکان لەسەر وەرگرتنی پارەی زیادە لە بازرگانان

0
251

SNN-

بانکی ناوەندیی عێراق بەیاننامەیەکی تایبەتی دەربارەی حەواڵەی شایستەی بێبەجێکردنی بازرگانان بڵاوکردەوە و دەڵێت: کە بە وردی چاودێری پرۆسە بانکییەکانی پێش و دوای هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات، بە مەبەستی پاراستنی مافی بازرگانان و کڕیاران.

بانکی ناوەندی داوا لە سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانان دەکات—کە حەواڵەکانیان بۆ تەمویلکردنی هاوردەکردن پێش  رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 شایستەی جێبەجێکردن بووە سەردانی بانکەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی پرۆسەکە.

هەروەها جەختی کردەوە کە پێشتر هەژماری بانکەکانی بەهێز کردووە بۆ داپۆشینی ئەو حەواڵانە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بخرێتە سەر شانی بازرگانان بۆ ئەو حەواڵانەی کە بە نرخەکەی پێشوو تەمویل کراون.

ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی سکاڵا

 بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە حاڵەتی دواکەوتنی جێبەجێکردنی حەواڵەکە یان داواکردنی بڕە پارەی زیادە لەلایەن بانکەکانەوە، بازرگانان دەتوانن لە ڕێگەی “پلاتفۆرمی سکاڵاکانی بانکی ناوەندی” یان ناردنی ئیمەیڵ بۆ ناونیشانی ([email protected]) سکاڵا تۆمار بکەن تاوەکو بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بۆ بكرێت.

پشتیوانیکردنی بازرگانانی بچووک

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووه‌ کە بانکی ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کار دەکات لەسەر دەرکردنی کارتێکی تایبەت بە بازرگانیی دەرەکی بۆ بازرگانانی بچووک، تاوەکو پرۆسەی دابینکردنی تەمویل بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانیان بەپێی ڕێنماییە دیاریکراوەکان ئاسانتر بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this