نەبیل مەرسوومی: دەبوو دابەزاندنی بەهای دینار دواین هەنگاو بوایە بنرێت

د. نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری لە عێراق
SNN-
شارەزای دیاری ئابووریی عێراق، د. نەبیل مەرسوومی، دەستنیشانی ئەوە دەکات کە لە ئابووریدا هیچ شتێک نییە دەستی بۆ نەبرێت و نرخی ئاڵوگۆڕیش ئامرازێکی پیرۆز نییە، بەڵام کەمکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار لە بەرامبەر دراوە بێگانەکاندا نەدەبوو بکرێتە بژاردەی یەکەم، هەروەها نەدەبوو بکرێتە ئامرازێک بۆ داپۆشینی کورتهێنانی دارایی و شکستی سیاستەکانی تر (دارایی، بازرگانی، وەبەرهێنان).
مەرسوومی جەختی کردەوە کە نەدەبوو پەنا بۆ چارەسەری ئاسان ببرێت کە گوژمەیەکی دارایی سنوردار دابین دەکات لەسەر حسابی زەرەرمەندبوونی چینە کەمدەرامەت و هەژارەکان بەهۆی هەڵاوسانەوە، کە بە “باجێکی بێ یاسا” هەژمار دەکرێت. ئاماژەی بەوەش دا کە هەر کەمکردنەوەیەک لە نرخی ئاڵوگۆڕدا، پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی نەقدی و سیاسەتی دارایی دووبارە دادەڕێژێتەوە؛ چونکە کەمکردنەوەکە بڕیارێکی داراییە کە بانکی ناوەندی لە دەسەڵاتێکی نەقدی سەربەخۆوە دەگۆڕێت بۆ ئامرازێکی کۆکردنەوەی داهات.
لە بری ئەم هەنگاوە، د. نەبیل مەرسوومی کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلە پێشنیاز دەکات بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان و بەرزکردنەوەی داهاتەکان، کە بریتین لە:
یەکەم: کەمکردنەوە و ڕێکخستنی خەرجییە گشتییەکان
-
چاکسازی لە مووچەدا: ڕاگرتنی مووچەکان تەنها بۆ ئەو کەسانەی لە دەوڵەتدا بە کردەیی کار دەکەن، هەڵوەشاندنەوەی ئەو مووچەیانەی بە بڕیاری سیاسی بەخشراون تەنانەت ئەگەر پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاساکانیش بێت. هەروەها کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان، هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتەکانیان، جێگرتنەوەی پاسەوانەکانیان لە ڕێگەی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانەوە، لەگەڵ کەمکردنەوەی ژمارەی ڕاوێژکاران لە دەوڵەتدا.
-
چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی: هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی بۆ هەر کەسێک کە خزمەتی کردەییی لە 15 ساڵ کەمتر بێت، و سنوردارکردنی دانی مووچەی خانەنشینان تەنها لە سندوقی خانەنشینییەوە (نەک لە بودجەی گشتییەوە).
-
چاکسازی لە هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان: ڕێکخستنەوەی هاوکارییەکان و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی تەنها شایستەکان بگرێتەوە بەپێی پێوەری نوێی وەزارەتی کار.
-
ڕاگرتنی تەمویلی یەکە ئابوورییە سەربەخۆکان: ڕاگرتنی تەمویلی بودجە بۆ ئەو یەکە ئابوورییانەی کە داهاتی بەرزیان هەیە (وەک نەوت، کارەبا، گواستنەوە، پەیوەندییەکان و ئەوقاف) تا خۆیان لە ڕێگەی ئیدارەدانی باشترەوە خەرجییەکانی خۆیان دابین بکەن، و سنوردارکردنی پشتیوانیی بودجە تەنها بۆ خەرجییە وەبەرهێنەرایەتییەکانی کەرتی وزە.
-
چاکسازی لە بەشەخۆراکی مانگانە: پارەدارکردنی بەشەخۆراک و بەکارهێنانی تەنها بۆ چینە هەژارەکان، مووچەخۆرە بچووکەکان و خانەنشینان، کە بڕێکی زۆر پارە دەگەڕێنێتەوە و دەروازەیەکی گەورەی گەندەڵی دادەخات.
-
کەمکردنەوەی خەرجییە لاوەکییەکان: ڕاگرتنی خەرجییەکانی سوتەمەنی، چاککردنەوە، سەفەر، کەلوپەل و نەسرەییەکان لە بودجەی گشتییەوە، و خەرجکردنیان تەنها لە داهاتی خودیی یەکە ئابوورییەکان لە دەرەوەی بودجەی گشتی.
-
دەسەڵاتی پەرلەمان لەسەر گرێبەستەکان: دەرکردنی بڕیارێک لە پەرلەمانەوە کە حکومەت ناچار بکات سەرجەم ئەو گرێبەست و ڕێککەوتنانەی پابەندبوونی دارایی گەورەی درێژخایەنیان لەسەرە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێن بۆ پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوە.
-
چارەسەری تێپەڕاندنی میلاکات: ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەست لە سەرجەم دامودەزگاکاندا (تەنانەت یەکەکانی تەمویلی خودی) و سنوردارکردنیان تەنها لە ڕێگەی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتییەوە.
-
ڕێکخستنی داهاتی زیادەی مووچەخۆران: دابینکردنی سقفێک بۆ سەرجەم داهاتەکاانی مووچەخۆران بە شێوەیەک لە تێکڕای مووچەی مانگانەیان زیاتر نەبێت.
-
هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پلە باڵاکانی پێشوو: بڕینی تەواوەتیی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی حوکمی هەڵوەشاوە، ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانی، پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو، وەزیر و وەکیل وەزیرەکانی پێشوو، و ڕیاساتی سێقۆڵیی پێشوو و جێگرەکانیان.
-
ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکە تایبەتەکان: هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان بە فڕۆکەی تایبەتی دەوڵەت بۆ بەرپرسان.
-
هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ناپێویستەکان: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و فەرمانگە ناپێویستەکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران (وەک مەجماعی عیلمی).
-
تێکەڵکردنی ئەوقافەکان: کۆکردنەوەی سەرجەم دایرەکانی ئەوقاف لە دەست یەک وەزارەتدا.
-
پێداچوونەوە بە هاوکارییە دەرەکییەکان: ڕێکخستنەوەی پشتیوانییە داراییە دەرەکییەکان بەپێی بەرژەوەندی ئابووری عێراق و دیاریکردنی سەقفێکی ساڵانە بۆیان.
-
کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێلە حکومییەکان: ڕاگرتنی کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ ماوەی 2 تا 3 ساڵ، بێجگە لە حاڵەتە زۆر پێویستەکان، و بەکارهێنانی سیستەمی ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبێل لە نێوان فەرمانگەکاندا.
-
کەمکردنەوەی خەرجیی ڕاوێژکارانی دەرەکی: پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی شارەزایان و ڕاوێژکاران و پێدانی ئەولەویەت بە زانکۆ و شارەزا ناوخۆییەکان.
دووەم: بەرزکردنەوە و زیادکردنی داهاتە گشتییەکان:
-
هەڵوەشاندنەوەی بەخشینی گومرکی: بەتاڵکردنەوەی سەرجەم بەخشینە گومرکییەکان و توندکردنەوەی چاودێری لەسەر مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان، تاوەکو رێگە لە بازرگانیکردن بە مۆڵەتەکان و فرۆشتنەوەی کاڵا بەخشراوەکان لە بازاڕدا بگیریێت.
-
بەستنەوەی گومرکەکانی هەرێم: ناچارکردنی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی سیستەمی “سکۆدا” بۆ ئەوەی سەرجەم دەروازەکان بگرێتەوە، بە هاوشانی داخرانی دەروازە نەیاساییەکان تا داهاتی گومرک بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ موازەنە.
-
چاکسازی لە سیستەمی باجدا: جێبەجێکردنی باجی ڕاستەقینە لەسەر سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و بێگانەکان (بەتایبەت لە کەرتی نەوت و پەیوەندییەکان). هەروەها خێراکردنی ئەنجامدانی سزادانی باجی لەسەر 39 کۆمپانیای گەورە (کە تەنها 2 کۆمپانیا باجیان داوە و کۆمپانیا گەورەکانی وەک شێڵ، بی پی و پێترۆچاینا چەندین ساڵە باجیان نەداوە) بەپێی ڕێژەی 35%ی قازانج نەک یاسای ئاسایی باج.
-
وەرگرتنی ڕەسمی ڤیزا: وەرگرتنی پارەی ڤیزا لە سەرجەم سەردانیکەرانی عێراق (تەنانەت لە بۆنە ئایینییەکاندا)، کە دەکرێت ساڵانە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار داهاتی نانەوتی بێنێتە ناو خەزێنەی دەوڵەت.
-
باج لەسەر کرێکارانی بێگانە: سەپاندنی ڕەسمی ساڵانە کە لە 1000 دۆلار کەمتر نەبێت بۆ هەر کرێکارێکی بێگانە، کە پتر لە ملیارێک دۆلار دەگەڕێنێتەوە و دەرفەتی کاری زیاتریش بۆ گەنجانی عێراقی دەڕەخسێنێت.
-
باجی سەفەرکردن: سەپاندنی باج لەسەر ئەو هاووڵاتییانەی ساڵانە زیاتر لە سێ جار گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن.
-
وەرگرتنەوەی قازانجی کۆمپانیا حکومییەکان: خێراکردنی وەرگرتنی قازانجی کۆمپانیا گشتییەکانی دەوڵەت کە بڕەکەی زیاتر لە 2 تریلیۆن دینارە بۆ ساڵی 2024.
-
ڕێکخستنەوەی موڵکەکانی دەوڵەت: بڕیاردا بە دووبارە نرخاندنەوەی موڵکەکانی دەوڵەت (کە بەهایان زیاتر لە 100 تریلیۆن دینارە) بەپێی نرخی بازاڕی ئێستا، چونکە بە نرخی ڕەمزی بەخشراونەتە خەڵک و هەدەردانی گەورەی تێدایە.
-
بەگەڕخستنەوەی هێڵی نەوتی کەرکووک – جەیھان: خێراکردن لە نۆژەنکردنەوە و بەگەڕخستنەوەی هێڵی جەیھان کە توانای هەناردەکردنی 750 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەیە و داهاتێکی ئێکجار زۆر دەگەڕێنێتەوە.
-
پێکهێنانی لیژنەی بەرز بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکان: پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ گەڕاندنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی باج، قەرزە نەگەڕاوەکانی بانکە حکومییەکان، شایستە گومرکییەکان، کرێی موڵکەکانی دەوڵەت و کرێی کارەبا.
-
دیجیتاڵکردنی سیستەمی دارایی: خستنەگەڕی پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ بەدیجیتاڵکردنی بەستنەوەی فەرمانگەکانی (باج، گومرک، خانوبەرە/عەقارات، و بانکەکان) بە مەبەستی نەهێشتنی ڕاکردن لە باج، کەمکردنەوەی گەندەڵی و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان.
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
9كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









