کەشناسی عێراق: شەپولێکی بارانبارین و هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ڕوو لە وڵات دەکات

0
473

SNN-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی کرد شەپولێکی بارانبارین، هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ناوچە جیاوازەکانی وڵات بگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، کەشوهەوای سبەی یەکشەممە بریتی دەبێت لە ئاسمانی هەور و نیمچە هەور لە سەرجەم ناوچەکان، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و هەورەبروسکە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست. خێرایی با لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست چالاک دەبێت و تۆز و غوبارێکی سووک دروست دەکات، هەروەها ئاستی بینین زۆر باش دەبێت (8-10) کم و لە کاتی باراندا کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم.

پلەکانی گەرمای تۆمارکراو بۆ سبەی یەکشەممە:

دهۆک و سلێمانی: 29 پلە

هەولێر و نینۆوا: 32 پلە

ئەنبار و کەرکووک: 33 پلە

سەڵاحەدین: 35 پلە

بەغدا، بابل و کەربەلا: 36 پلە

دیالە و نەجەف: 37 پلە

دیوانییە: 38 پلە

واست و موسەننا: 39 پلە

مەیسان و زیقار: 40 پلە

بەسڕە: 41 پلە

کەشوهەوای  ڕۆژانی داهاتوو

ڕۆژی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانی کەم لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای ناوەڕاست، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست ڕوو لە دابەزین دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە بارانبارین و هەورەبروسکەی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی کەم لە هەندێک ناوچە، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this