
SNN-
بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) کە یەکێکە لە بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد دەربارەی تێوەگلانیان لە داوی فێڵکردن و دزینی مووچەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی فەرمیی بانکەکە، کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونتی ساختە خۆیان بە ناوی بانکەکەوە دەناسێنن و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتسئاپەوە داوای زانیاریی بانکی و وێنەی کارتی بانکی لە هاووڵاتییان دەکەن، بە بیانووی چالاککردنەوەی کارتەکانیان یان دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران.
بانکەکە جەختی کردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو پەیج و بڵاوکراوە ساختانەوە نییە، و داوای لە مووچەخۆرانی کوردستان کرد بۆ پاراستنی هەژمار و کارتەکانیان، بە تەواوی پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:
وێنەی کارتی بانکی و زانیاریی کەسیی خۆتان بۆ هیچ لایەن و ژمارەیەک مەنێرن.-
بانک هەرگیز لە ڕێگەی پەیوەندی یان پەیامەوە داوای کۆدی پشتڕاستکردنەوە (OTP) یان ژمارەی نهێنیی کارتەکە ناکات.-
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە بەپێی بەدواداچوونەکان، بەشێک لە مووچەخۆران و بەتایبەتی چینی خانەنشینان کەوتوونەتە داوی ئەم ڕێگا ساختانەوە و بڕێک لە پارەکانیان لە هەژمارەکانیان بڕدراوە.-
ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
تشرینی یهكهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









