کرێملین: پۆتین دیدگا و ڕوانگەی ئێرانی سەبارەت بە چارەسەری ململانێکان گەیاندە ترەمپ

0
69

SNN-

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین، ڕاگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، دیدگای تارانی لەبارەی ڕێگاچارەکانی ململانێکان گەیاندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەدا که پۆتین دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکیانی، تێڕوانینی تەواوەتیی ئێرانی سەبارەت بە قەیرانەکە بە ترەمپ ڕاگەیاندووە.

جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕوانگەیەی ئێران بە ڕەزامەندیی تاران و لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردن، ئاراستەی ئەمریکا کراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this