
SNN-
ئەمڕۆ دووشەممە 12-10-2026، دیداری ساڵانەی مێری (MERI Forum) لە شاری هەولێر دەستپێدەکات، کە تێیدا سەرکردە سیاسییەکان، داڕێژەرانی سیاسەت، ئەکادیمیستان، دیپلۆماتکاران، باڵیۆز و کۆنسوڵخانەکان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کاریگەرییان لەسەر عێراق، هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی هەیە.
بەگوێرەی ئەجێندای ڕۆژی یەکەمی دیدارەکە، کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی “بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی” قسە دەکات و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
هەر لە چوارچێوەی کارنامەی ڕۆژی یەکەم و لە پاش نیوەڕۆدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پانێڵی دەبێت و ژمارەیەک کۆنسوڵی وڵاتانیش قسە دەکەن.
دیداری مێری کۆنفرانسێکی سیاسیی باڵایە لە عێراق کە لە پاییزی هەموو ساڵێکدا لەلایەن ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) ڕێکدەخرێت و بافڵ جەلال تاڵەبانیش چەند ساڵێکە یەکێکە لە قسەکەرە تایبەتەکانی.
هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابیانی زانکۆ حکومییەکان؛ کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە 5 قیست دەدرێت
تشرینی یهكهم 19, 2026ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
تشرینی یهكهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









